Abdullah Shukur
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
پاریس
وەزیری بەرگری ژان ئیڤ لودریان، رایگەیاند کە ھەروەکو ئەمریکا لەوانەیە فەڕەنساش پێش ھەڵبژاردنەکان رووبەڕووی ھێرشی ئەلیکترۆنی ببێتەوە.
لودریان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "لی جۆرنال دو دیمانچی"، رایگەیاند کە ئەگەری ئەوە ھەیە ھەروەکو ئەمریکا پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا رووبەڕووی ھێرشی ئەلیکترۆنی ببنەوە.
لودریان ئاماژەی بەوەش دا کە ھێرشەکانی ئەلیکترۆنی لە ماوەی یەک ساڵی رابڕدوو زیادیکردووە. گوتیشی: "لە ماوەی یەک ساڵی رابڕدوودا، ٢٤ ھەزار ھێرشی ئەلیکترۆنی لەلایەن سیستەمی ئەمنی وەزارەتەکەیان پوچەڵکراوەتەوە".