Safvan Allahverdi,Mohammed Baqi Hussein
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
حكوومەتی ئەمریكا گرێبەستێكی فرۆشتنی چەكی بە بەهای 2،2 ملیار دۆلار بە تایوان پەسەند كرد.
ئاژانسی هەماهەنگیی ئاسایشی بەرگریی ئەمریکا (DSCA) سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە، لەبارەی پەسەندكردنی گرێبەستێكی فرۆشتنی چەكەوە لە لایەن وەزارەتی بەرگرییەوە، زانیاریی بە كۆنگرێس دا.
بەوپێیە، ئەمریكا بە بەهای 2،2 ملیار دۆلار، 108 تانكی ئابرامزی M1A2T و 250 مووشەكی ستینگەر بە تایوان دەفرۆشێت.
هاوكات ئەو پاكێجە بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی و ئوتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری هەرقل و بارهەڵگری جەنگی لەخۆدەگرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە كۆنگرێس دراوە، فرۆشتنی ئەم چەك و تەقەمەنییانە بە تایوان توانای بەرگریی ئەو وڵاتە بەرزدەكاتەوە و جەختكراوەتەوە كە هاوسەنگیی سەربازیی ناوچەكە ناگۆڕێت.
ماوەیەكی درێژە ئەمریكا چەك بۆ تایوان دەستەبەردەكات.
ئەمریكا هەرچەندە دانی بەم وڵاتەدا نەناوە، بەڵام بەئامانجی بەرگریی، چەكی پێ دەفرۆشێت.
حکوومەتی پەکین هەمیشە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە تایوان بەشێکە لە خاکی چین.