Aşkın Kıyağan,Hemın Othman Mohammed
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2019
ڤیه‌ننا - AA
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی (UAEA) رایگەیاند، رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییدا به له‌سه‌دا ٣،٦٧ دیاریكراوه له لایه‌ن ئێرانەوە تێپه‌رێنراوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن ئاژانسه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، چاودێرانی ئاژانسه‌كه پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ئاسته‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئەتۆمی كه به پلانی كاری هاوبه‌شی گشتگیر ناوده‌برێت بڕیاری له‌سه‌ردراوه، تێپەڕێندراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئێران زیاد له‌سه‌دا ٣،٦٧ یۆرانیۆمی پیتاندووه، به‌ڵام زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و وڵاته چه‌نده‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی تێپه‌ڕاندووه كه دیاریكراوه.