Mazın Asad
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ پلە بە پێوەری رێختەر دوورگەیەکی وڵاتی تایوانی ھەژاند.
بەپێی زانیاری بنکەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ پلە بە پێوەری رێختەر لە قوڵایی ٩.٥ کلیۆمەتر لە دووری ١٤ کلیۆمەتر لە شاری ھویلین لە تایوان روویداوە.
لەو گرتەڤیدیۆییانەی لە دوای بوومەلەرزەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەرکەوتووە بەھۆی بوومەلەرزەکەوە زیان بە ژمارەیەکی زۆر لە باڵەخانە و رێگەبان گەیشتووە.
ھاوکات بەھۆی بوومەلەرزەکەوە ھۆتێلێکی گەورە لە شاری ھویلین خوار بووەتەوە.
لە ساڵی ١٩٩٩ بەھۆی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلە بە پێوەری رێختەر لە تایوان، زیاتر لە دوو ھەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەست دابوو.