Rewa Mahmut Hasan
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
پەکین - AA
رۆژنامەی چاینا دەیلی کە دەزگایەکی فەرمی چینیە لە رێگەی سەروتارێکەوە هۆشداری دەدات لە سیاسەتەکانی ترەمپ بەرامبەربە وڵاتەکەیان و ئاماژە بەوە دەدات کە ئەگەر بێت و ترەمپ دوای وەرگرتنی پۆستەکەی لە کۆشکی سپی بەردەوام بێت لە یارییەکانی تایوان کە زیان بەپەیوەندیەکانی هەردوولا دەگەیەنێت و ئەگەر ناوبراو هەڵمەتە تاک لایەنە تێکدەرانەکانی بەرامبەر چین درێژە پێ بدات، ئەوا چینیش جگە لە دژایەتیکردن هیچ چارەیەکی تری بۆ نامێنێتەوە.

لە سەروتارەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هەردوولا زیان دەکەن لەو گرژی و ئاڵۆزییە و تێیدا هاتووە "گرنگە بزانرێت کە بەردەوامیدانی ئەمریکا بەیاری تایوان لەبەرامبەر چین ئەنجامی زۆر جدی لێدەکەوێتەوە و هۆکار دەبن بۆ کێشەی زۆر گەورە و بۆ تێگەیشتن لەوەش دەبێت باجەکەی بدرێت و پەکین لەو بارەیەوە زۆر رەق مامەڵە دەکات و گوێ ناداتە فرمێسکی کەس".
دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی چین لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە لە جیهاندا یەک چین هەیە و کێشەی تایوانیش مایەی دانوستان نییە.
هەفتەی رابردوو سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنال-ی ئەمریکی رایگەیاندبوو کە دەکرێت بۆ زۆر پرس مامەڵەی سەر مێز لەگەڵ چیندا بکەن لەوانە "سیاسەتی تەنها یەک چین"، هاوکات هەڵوێستەکانی چین و سیاسەتەکانی لەبارەی بازرگانی نێودەوڵەتی و سیاسەتی نەختینەیی پەکین رۆڵی کاریگەرییان دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ.