جيهان

سەرۆکی چین شی: "کردە تاک لایەن و زۆردارییەکان، بنەماکانی سیستمی نێودەوڵەتی تێک دەدەن"

Emre Aytekin  | 05.01.2026 - نوێکردنەوە : 06.01.2026
سەرۆکی چین شی: "کردە تاک لایەن و زۆردارییەکان، بنەماکانی سیستمی نێودەوڵەتی تێک دەدەن"

Beijing

پەکین - AA

سەرۆکی چین، شی جین پینگ سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنیزوێلا ئەنجامی دا و، سەرۆکی وڵاتەکە، نیکۆلاس مادورۆ و هاوسەرەکەی دەستگیر کران ڕایگەیاند: "کردە تاک لایەن و زۆردارییەکان، بنەماکانی سیستمی نێودەوڵەتی تێک دەدەن".

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی چین، شی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئێرلاندا، مایکل مارتن کە سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکە کردووە.

شی ئاماژەی بەوە کرد جیهان لە ناو پشێویدایە و، ڕایگەیاند: "کردە تاکلایەن و زۆردارییەکان، بنەماکانی سیستمی نێودەوڵەتی تێک دەدەن. دەبێت هەموو وڵاتان ڕێز لەو ڕێگایەی گەشەپێدان بگرن کە گەلانی وڵاتانی دیکە هەڵیانبژاردووە، هەروەها پابەند بن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئامانج و بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەتایبەتی پێویستە وڵاتە گەورەکان لەم بوارەدا پێشەنگ بن".

لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی ئێرلاندا مارتن، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکاندا دەبێت پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن، ئەوەیشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ چین بەرگریی لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات، پابەندی بازرگانی ئازاد و کراوە دەبێت و هانی خۆشگوزەرانیی و سەقامگیریی دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın