جيهان

"ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنیزوێلا بەرزبووەتەوە بۆ ٨٠ کەس"

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنیزوێلا کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٨٠ کەس.

Aynur Şeyma Asan, Muhammed Kılıç  | 05.01.2026 - نوێکردنەوە : 06.01.2026
"ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنیزوێلا بەرزبووەتەوە بۆ ٨٠ کەس"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنیزوێلا کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٨٠ کەس.

ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە ھێزەکانی دێلتا فۆرس، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە ڤێنیزوێلا ئەنجام داوە و لە میانیدا سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆڵاس مادورۆ و ھاوژینەکەی، سیلیا فلۆرێس دەستگیرکراون.

نیکۆڵاس مادورۆ و ھاوژینەکەی، سیلیا فلۆرێس دوای دەستگیرکردنیان، گواسترانەوە بۆ ئەمریکا.

ڕۆژنامەکە بەپشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای ڤێنیزوێلا بڵاوی کردووەتەوە، ھێرشە ئاسمانییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر کاراکاس پایتەختی ڤێنیزوێلا، زیانی زۆریان بە ئامانجە مەدەنی و سەربازییەکان گەیاندووە.

بە گوتەی بەرپرسە باڵاکەی ڤێنیزوێلا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنیزوێلا کوژراون، لە ٤٠ کەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٨٠ کەس کە لەنێویاندا ژمارەیەک سەرباز ھەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın