سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا
لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا، پرسە هەرێمی و جیهانییەکان و لەسەروویانەوە پرسی غەززە و ڤێنزوێلا تاوتوێ کرا.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا، هاریکارییەکان لە بواری پیشەسازی بەرگریی، هەنگاوەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی قەبارەی بازرگانی نێوان دوو وڵات و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان و لەسەرووی هەموویانەوە پرسی غەززە و ڤێنزوێلای لەگەڵ تاوتوێ کرد.
