کۆشکی سپی: "ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی خاوەندارێتیی گرینلاند هەموو بژاردەکان بە بەکارهێنانی سوپاشەوە تاوتوێ دەکات"
Washington DC
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی بڵاویكردهوه، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ چەندین بژاردە تاوتوێ دەکات بۆ بەدەستهێنانی خاوەندارێتیی گرینلاند، لەوانەش بەکارهێنانی سوپای ئەمریکا.
گوتەبێژی کۆشکی سپی ئهمریكا، کارۆلین لیڤیت لە وەڵامێکی نووسراودا بۆ پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هەڵسەنگاندنی بۆ تێڕوانینی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە گرینلاند کرد.
لە وەڵامەکەیدا لیڤیت ڕایگهیاند: "سەرۆک ترەمپ بە ڕوونی ئەوەی خستووەتەڕوو کە خاوەندارێتیی گرینلاند کارێکی لە پێشینەی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکایە و، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمنانمان لە ناوچەی جەمسەری باکوور. سەرۆک و تیمەکەی چەندین بژاردە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە گرنگەی سیاسەتی دەرەوە تاوتوێ دەکەن، هەروەها بەکارهێنانی سوپای ئەمریکا هەمیشە بژاردەیەکە کە لەژێر دەستی فەرماندەی گشتییدایە".
ئەم وەڵامەی لیڤیت دوای دوایین لێدوانی سەرۆکی ئهمریكا، دۆناڵد ترەمپ هات سەبارەت بە ئارەزووی خاوەندارێتیی ئەو دوورگەیە بۆ مەبەستی ستراتیجی.
ترەمپ لە لێدوانەکەی دوو ڕۆژ پێش ئێستایدا ڕایگەیاندبوو کە بە پاساوی ئاسایشی نیشتمانی دەبێت ببنە خاوەنی گرینلاند و ئەمەش کارێکی لە پێشینەی ئاسایشییە، بەتایبەتی لە دژی ڕووسیا و چین.
