جيهان

جێگری سەرۆکی ڤێنیزوێلا داوای ھاریکاریی لە حکوومەتی ئەمریکا کرد

جێگری سەرۆکی ڤێنیزوێلا، دێلسی ڕۆدریگێز ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەویەوێت، لە ژینگەیەکی ئارام و دوور لە ھەڕەشە دەرەکییەکاندا، بژیت.

Ecem Şahinli Ögüç, Muhammed Kılıç  | 05.01.2026 - نوێکردنەوە : 05.01.2026
جێگری سەرۆکی ڤێنیزوێلا داوای ھاریکاریی لە حکوومەتی ئەمریکا کرد

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

جێگری سەرۆکی ڤێنیزوێلا، دێلسی ڕۆدریگێز داوای لە حکوومەتی ئەمریکا کرد کە ھاریکاری وڵاتەکەی بکات.

دێلسی ڕۆدریگێز لەلایەن دادگای باڵای ڤێنیزوێلاوە بە سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە دەست نیشان کرا، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەو وڵاتە، نیکۆلاس مادۆرۆ ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئەمریکاوە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، دێلسی ڕۆدریگێز لە ھەژماری خۆی لە "ئینستاگرام " پەیامێکی ئاراستەی جیھان و ئەمریکا کردووە و تیایدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی دەویەوێت، لە ژینگەیەکی ئارام و دوور لە ھەڕەشە دەرەکییەکاندا، بژیت.

ڕاشیگەیاندووە کە کاری لەپێشینەی بریتی دەبێت لە دامەزراندنی پەیوەندییەکی ھاوسەنگ و ڕێزلێگیراوە لەنێوان ڤێنیزوێلا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.

ھەروەھا داوای ھاریکاریی لە حکوومەتی ئەمریکا کردووە کە لەسەر بنەمای گەشەپێدانی ھاوبەش بێت.

دێلسی ڕۆدریگێز بەشێکی پەیامەکەی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کردووە و ڕایگەیاندووە: " گەلەکانمان و ناوچەکەمان شایەنی ئاشتی و دیالۆگن، نەک جەنگ".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın