Qais Omar Darwesh Omar
05 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2026
ڕامەڵڵا ــ AA
ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری ڕۆژئاوا، ٥٤ فەڵەستینییان دەستگیر کرد.
سەرچاوە خۆجێیەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھەڵمەتیان بۆ دەستگیرکردنی فەڵەستنییەکان لە شاری نابلوس، بەیت لەحم، قەلقیلیە، توڵکەرەم و ڕامەڵڵا لە کەناری ڕۆژئاوا، ئەنجامداوە.
بە گوتەی سەرچاوەکان لە میانی ھەڵمەتەکاندا، ٥٣ فەڵەستینی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل دەستگیرکراون.
ھەروەھا سەرچاوەکان باسیان لەوەش کرد کە لە شارۆچکەی ئیزنا ڕۆژئاوای خەلیل باشووری کەناری ڕۆژئاوا، کچە ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی ئیناس ئەخلاوی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراوە.