Mohammed Baqi Hussein
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2017
په‌كین - AA
چین رایگه‌یاند، دژی فرۆشتنی چه‌كه به تایوان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، بەرگری و نووسینگەی كاروباری تایوانی چین، بانگه‌وازیان له واشنتۆن كرد، فرۆشتنی چه‌ك به تایوان رابگرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، لو كانگ رایگه‌یاند کە دژی هه‌ر ههڵسوكهوتێكن زیان به سه‌روه‌رییه نیشتمانییه‌كان بگه‌یه‌نێت له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه حكوومه‌ته‌كانی واشنتۆن و په‌كین پڕۆتێستۆی ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته ده‌كه‌ن.
لو گوتی: "ئه‌مریكا بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی بۆ فرۆشتنی چه‌ك به تایوان واژوویكردووه و داوای لێده‌كه‌ین كۆتایی به هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ دوورگه‌كه بهێنێت، به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له بواره گرنگه‌كاندا، زیانی پێده‌گات".
هاوکات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری چین، رێن گۆچیانگ رایگه‌یاند، پرسی كێشه‌ی تایوان یه‌كێكه له گرنگترین بابه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی و فرۆشتنی چه‌ك به تایوان، وه‌ك ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری ناوخۆی چین.
رێن كه ئه‌مریكای به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی چین تۆمه‌تبار كرد رایگه‌یاند، "به‌هه‌ر شێوازێك بێت، دژی ئه‌وه‌ین هه‌ر وڵاتێك چه‌ك به تایوان بفرۆشێت یان په‌یوه‌ندیی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت".
لەلایەن خۆیەوە گوته‌بێژی نووسینگەی كاروباری تایوانی چین، ما شیاگوانگ رایگه‌یاند، دژی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی یان سه‌ربازیی ئه‌مریكان له‌گه‌ڵ تایواندا و هۆشدارییدا، ئه‌وانه‌ی پشت بە هێزی ده‌ره‌كی ده‌به‌ستن و زیان به كه‌شی ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌گه‌یه‌نن، باجی كاره‌كانیان به‌قورسی ده‌ده‌نه‌وه.