Mohammed Baqi Hussein
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2016
وڵاتانی كه‌نداو تا ساڵی 2020 پێویستیان به قه‌رزكردنی بڕی 390 ملیار دۆلار ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی داهاته‌كانیان به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندی دارایی كوێت، داهاتی شه‌ش وڵاتی كه‌نداو كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به نه‌وت به‌ستووه و له وڵاتانی، (سعوودیه، كوێت، قه‌ته‌ر، به‌حرێن، عومان و ئیمارات) پێكهاتووه، له‌ساڵی رابردوودا به‌بڕی 160 ملیار دۆلار كورتهێنانی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی 2016دا ئه‌و بڕه بگاته 318 ملیار دۆلار و تا ساڵی 2020 بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه، وڵاتانی كه‌نداو پێویستیان به قه‌رزكردنی بڕی 390 ملیار دۆلار ده‌بێت.
له ساڵی 2014 تا ئێستا نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌سه‌دا 70 دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و له 120 دۆلاره‌وه گه‌یشته 30 دۆلاری ئه‌مریكی.
به‌پێی داتاكانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 80 پشتیان به داهاتی نه‌وت به‌ستووه، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا بڕی 275 ملیار دۆلار زیانیان به‌ركه‌وتووه.