Sangar Hamad Azeez
05 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2015
داهاتی فەیسبووک لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی پار لە سەدا ٤١ بەرزبووەتەوە کە ٤ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
فەیسبووک کە بە یەکێک لە باوترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان دادەنرێت، لە بۆرسەی نیویۆرک داهاتی ئەمساڵی بۆ رای گشتی رایگەیاند.
داهاتی فەیسبووک لە سەرەتای ساڵەوە تاکو ٣٠ی ئەیلول بریتییە لە ٤ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کە ٨٩٦ ملیۆن دۆلار دوای تەواوی خەرجی و باج دەمێنێتەوە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی پار لە سەدا ٤١ بەرز بووەتەوە چونکە پار ساڵ تا ئەو کاتە داهاتی فەیسبووک بریتیبوو لە ٣،٢ ملیار دۆلار کە ٨٠٦ ملیۆن دۆلار دوای خەرجی و باج مایەوە.