Sangar Hamad Azeez
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2016
پرۆفیسیۆر دکتۆر لەڤەنت ئەراسڵان مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کركکالە رایگەیاند: "لە سەدا ٤٥ هاووڵاتیانی تورکیا لە رێگەی مۆبایلەوە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەکار دێنن، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زۆرترین بەکار هێنەری هەیە لە تورکیا و دوای ئەمیش هەریەک لە یوتیوب ، واتسئەپ، فەیسبووک ماسنجەر ، تویتەر و ئینستاگرام دێن".
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دکتۆر لەڤەنت ئەراسلان باسی لەوە کرد کە لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر بەکارهێنانی تۆڕەکانی کۆمەڵاییەتی کردووە لە تورکیا و گوتی: "بە پێی ئەو ئامارانەی دەستم کەوتووە ٤٦ ملیۆن کەس ئینتەرنێت بەکار دەهێنێت لە تورکیا و لەو رێژەیەش ٤٢ ملیۆنی تۆڕەکانی کۆمەڵاییەتی دەکەنەوە کە لە سەدا ٤٥یان لە رێگەی ئامێری مۆبایلەوە ئەو کارە دەکەن".
ناوبراو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لە تورکیا زۆربەی فەیسبووک بەکار دەهێنن و گوتی: "لە سەدا ٤٥ی هاووڵاتییانی تورکیا لە رێگەی مۆبایلەوە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەکار دێنن، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە تورکیا و دوای ئەمیش هەریەک لە یوتیوب ، واتسئەپ، فەیسبووک ماسنجەر ، تویتەر و ئینستاگرام دێن".
ناوبراو هەروەها گوتی: "زۆرینەی ئەو کەسانەی کە فەیسبووک بەکار دەهێنن تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٩ ساڵی دایە و هەروەها لە سەدا ٦٣ بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە تورکیا لە رەگەزی نێرن".
ئەو پرۆفیسۆرە جەختی کردەوە لەوەی کە بەکارهێنەران بە ئامانجی جیا جیا فەیسبووک بەکار دەهێنن و هەندێ کەس بۆ کاری شەخسی خۆی و هەندێ کەس و کۆمپانیاش بۆ رێکلامکردنی کاڵاکانیان و هەیە بۆ بڵاوکردنەوە و زانیاری بەکاری دەهێنن.