Murat Ünlü,Muhammet Ali Kemal
15 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
لە فەرەنسا فەیسبووک زیاتر لە 30 هەزار هەژماری ساختەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵە و دوور لەراستییەوە، داخست.
بەرپرسی تیمی ئاسایشی فەیسبووک، شەبنەم شایک لەلێدوانێکدا کە لە بلۆگی فەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی ئەوەی زانیاریی فریودەر و هەواڵی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە، ئەو هەژمارانە داخراون.
شەبنەم شایک رایگەیاندووە ''لەچوارچێوەی ئەو پاکسازییەی لە فەڕەنسا دەستمان پێکردووە، زیاتر لە 30 هەزار هەژمارمان داخستوووە''.
شایک باسی لەوەشکرد ئەو رێوشوێنانەی گرتوویانەتە بەر بەو مانایە نایەت کە هەر هەژمارێکی ساختە هەبێت داخرابێتن، بەڵام ئەوان ئامانجیان ئەوەیە چالاکییەکانیان بۆ داخستنی ئەو جۆرە هەژمارانە زیاد بکەن.
تیشكی خستە سەر ئەوەش کە ئەو هەژمارانەی کە زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە، زیاتر دەبنە هۆی گەیاندنی زیان بە هاووڵاتییان لەرووی ماددییەوە و بە ئاراستەیەکی هەڵەیاندا دەبەن.