Abdullah Shukur
15 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2017
ئادانا - AA
لە دوای ئەوەی ١٩ کەس لەوانەی کە لە ئەنجامی ھێرشی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبرێژکراو بۆ سەر کاروانی گواستنەوەی خەڵکی شاری حەلەب برینداربوو بوون، ھێنرانە شاری ھەتای تورکیا.
بریندارەکان کە بەھۆی ئۆتۆمبێڵی فریاکەوتن ھێنرانە خاڵی سفری سەر سنوور، بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکانی شاری ھەتای گواسترانەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە بەرپرسان وەرگیراون، لە دوای تەقینەوەکە، بریندارەکان ھێنرانە دەرگای سنووری بابل ھەوای بەری سووریا. بەم پێیەش ١٩ کەس لەو بریندارانەی کە دۆخی تەندروستیان سەختە لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەتای خرانە بەر چارەسەر.
راشگەیەنرا کە لە بەرامبەر ھێنانی برینداری زیاتر، رێوشوێنی ئەمنی توند لە سنووری تورکیا گیراوەتە بەر و چەندین ئۆتۆمبێڵی فریاکەوتنیش لە دەرگای سنووری جیلوەگۆزی شارۆچکەی رەیحانلی لە ئامادەباشی دایە.