Övünç Kutlu,Rewa Mahmut Hasan
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2017
نیویۆرک - AA
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند کە ساڵی رابردوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا و پێش ئەو کاتەش لە لایەن چەند هەژمارێکی بانکی رووسیاوە رێکلامیان وەرگرتووە.
لە راگەیەنراوێکی فەیسبووکدا هاتووە کە کۆمپانیاکە لە ٤٧٠ هەژماری بانکی جیاوازەوە لە رووسیا لە حویزەیرانی ٢٠١٥ و ئایاری ٢٠١٧دا، رێکلامیان وەرگرتووە بە بەهای ١٠٠ هەزار دۆلار.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نزیکەی سێ هەزار رێکلامیان ئەنجام داوە لە کاتێکدا بە ئایپی ئادرەسی ئەمریکی و بە زمانی رووسی نزیکەی دوو هەزار و ٢٠٠ رێکلامی سیاسیان وەرگرتووە بە بەهای ٥٠ هەزار دۆلار.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە زۆربەی ریکلامەکان پەیوەندیان بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە نەبووە، بەڵکو پەیوەندی بە رەگەزپەرستی و کۆچبەران و کۆنترۆڵی چەکەوە بووە لەناو ئەمریکا.