Zehra Ulucak
06 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2015
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، مانگی دەستکرد بەرەو پێش دەبردرێت تاکو لەرێگەی بۆشایی ئاسمان خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ئەو ناوچانەی بیابانی گەورەی ئەفریقا دابین بکرێت کە ئینتەرنێتی نەگەیشتۆتێ.
لەچوارچێوەی بەرنامەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بۆ نیوەی یەكەمی ساڵی ٢٠١٦ سوود وەرگرتنە لە مانگی دەستكردی ئامۆس-شەش. فەیسبووك لەچوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا هاوبەشی دەكات لەگەڵ ئێتێلساتی فەڕەنسی بۆ "ئەپڵۆدكردنی ئەو داتایانەی كە بوارێكی فراوان و بەرینان هەیە" لەمانگی دەستكردی ئامۆس-شەش لەگەڵ كۆمپانیای سپەیزكۆم كار دەكات.
هاوكات لەگەڵ بەئامانجگرتنی بردنی هێڵی ئینتەرنێت بۆ بەشێكی گەورەی بیابانی گەورە لەو پرۆژەیەدا بیابانەكانی كەناری عاج، تانزانیا و نێجیریا و ١٤ وڵاتی دیكەی ئەفریقا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێ بەرامبەریان بۆ دابیندەكرێت.
یاریدەدەری سەرۆكی ئینتەرنێت دۆت كۆم كریس دانیەلز لەو باوەڕەدایە كە فەیسبووك دەیەوێت لەهەموو سوچێكی جیهان پەیوەندی دەستەبەر بكات و لەو رێگەیە دەیەوێت ئەو كۆسپانە نەهێڵێت كە بوونەتە هۆكاری ئەوەی كۆمەڵگای ئەفریقا لەپەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا داببڕێت.
نەتەوە یەكگرتووەكان لەراپۆرتێكیدا كە مانگی رابردوو بڵاوی كردەوە رایگەیاند كە لەسەدا ٥٧ خەڵكی لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی باش بێ بەشن.
خاوترین هێڵەكانی ئینتەرنێت لەوڵاتانی بیابانی گەورەیە. كەمتر لەسەدا دووی خەڵكی كینیا، سۆماڵ، بوروندی و ئەریتریا دەتوانن ئینتەرنێت بەكاربێنن.
ئینتەرنێت دۆت كۆم تاكو ئێستا توانیویەتی بۆ نزیكەی ٢٠ وڵات خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر دابین بكات. هەڵسوڕێنەرانی كاروباری پرۆژەكە رەخنەیان لە هیندستان و ئیندۆنێزیا گرتبوو بەهۆی سنوورداركردنی خزمەتگوزارییەكان و پشتگوێخستنی پرەنسیپی بێلایەنی تۆڕەكە.