Rewa Mahmut Hasan
30 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2015
ئاژانسی ناسای ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە لە مانگە گەرمەکاندا لە سەر مەریخ ئاوی سوێر دەڕژێت و بەڵگەی بەهێزیشیان بۆ ئەمە دەستکەوتووە.
زانایان لە روونکردنەوەیەکیاندا کە لە ناسا تیڤی بڵاوبوویەوە ئاماژەیان بەوە کردووە لەرێی دوایین چاودێرییەکانیانەوە لە هەسارەکە بەڵگەیان دەستکەوتووە کە پشتگیری لە بیردۆزی بوونی ئاوی سوێر دەکات.
ئەو زانایانە باسیان لەوە کردووە کە ئاوە سوێرەکە رەنگێکی تێری هەیە و رووبەرێکی کەمی هەیە و لەمانگە گەرمەکاندا بوونی هەیە و لە مانگەکانی تری ساڵیشدا نامێنێت.
زانایان ئاماژەیان بەوە کردووە کە خوێی ناو ئاوەکە پلەی گەرمای بەستنی ئاوەکەی کەم کردووەتەوە.