Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
نیویۆرك - AA
داهات و قازانجی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا زیادیكردووە.
لە راگەیەنراوێكدا كە لە لایەن فەیسبووکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی پارساڵ، لەسەدا ٧٦ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٣،٠٦ ملیار دۆلار. ئەمە لە کاتێکدا فەیسبووک لە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوودا یەک ملیار و ٧٤٠ ملیۆن دۆلار قازانجی کردبوو.
فەیسبووک لە چارەکی یەکەمی پارساڵدا بۆ هەر پشکێک ٠،٦ دۆلاری دەستکەوتووە لە کاتێکدا لە مساڵدا بۆ هەر پشکێک ١،٠٤ دۆلار قازانجی کردووە.
لە پاڵ ئەمەدا داهاتی ئەمساڵی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، لەسەدا ٤٩ زیادیکردووە و بووەتە ٨،٠٣ ملیار. لە کاتێدا لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦دا داهاتی ٥،٣٨ ملیار بووە.
ئەو داهاتەش کە فەیسبووک لە ریکلامەوە بەدەستی دەهێنێت لە چارەکی یەکەمی ٢٠١٦دا، ٥،٢ ملیار بووە لە کاتێدا لە چارەکی یەکەمی ٢٠١٧دا بۆ ٧،٨٦ ملیار بەرزبووەتەوە کە دەکاتە بەرزبوونەوە بە رێژەی لەسەدا ٥١.
هاوکات ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکە مانگانەکانی فەیسبووک لە دوو ملیار کەس نزیک بووەتەوە.