Dlshad Saifaalddin Ahmed
26 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
سلێمانی - AA
كۆنفرانسەكە ئەمڕۆ لە هۆڵی گەشەپێدانی مرۆیی لە شاری سلێمانی بە بەشداری بەرپرسانی زانكۆ و رێكخراوەكە و مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی كۆمپیوتەر و ئایتی زانكۆكە دەستی بەكارەكانی كرد و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
راگری كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، نورەددین ناسح لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "ئەوە پێنجەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییە بە هاوكاری و سپۆنسەری لایەنە زانستیەكەی كە رێكخراوی (IEEE) نێودەوڵەتییە كە گرنگترین دەزگای نێودەوڵەتییە بۆ كاروباری كۆمپیوتەر و ئەندازیاری و كارەبایی و زیاتر لە 100 ساڵە لە ئەمریكا دامەزراوە، ژمارەی ئەندامانی دەگاتە زیاتر لە 500 هەزار كەس لە هەموو جیهاندا".
ئەو گوتی: "رێكخراوەكە پێوەری تایبەتی هەیە بۆ توێژینەوە لە كۆنفرانسەكاندا، لەم كۆنفرانسەشدا 70 توێژینەوە و بابەتمان لە هەموو جیهانەوە بۆ هاتووە و تەنها 30 توێژینەوە هەڵبژێردراوە كە لە ماوەی ئەم دوو رۆژەی كۆنفرانسدا دەخوێندرێنەوە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت".