Sangar Hamad Azeez
27 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2016
داهاتی سێ مانگی رابردووی کۆمپانیای ئەپڵ، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سەدا ١٢.٧ کەمی کردووە، ئەمەش یەکەمجارە روودەدات لە وەتەی ساڵی ٢٠٠٣ەوە.
کۆمپانیای ئەپڵ لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "داهاتی مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات و ئاداری رابردوو بریتی بووە لە ٥٠ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار و ئەم بڕەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سەدا ١٢.٧ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە کە ٥٨ ملیار دۆلار بوو.
بەم شێوەیەش ئەو کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ئەوە بۆ یەکەمجار داهاتەکەی کەم دەکات.
هاوکات فرۆشی ئامێری ئایفۆن لە ٣ مانگی رابردوودا بریتیبووە لە ٥١ ملیۆن ٢٠٠ هەزار ئامێر و ئەم رێژەیەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سەدا ١٦.١ کەمی کردووە کاتێک ساڵی رابردوو لە هەمان قۆناغدا ٦١ ملیۆن ئایفۆنی فرۆشتبوو.