نیویۆرک
دوای ئەوەی پەرلەمانی روسیا دەسەڵاتی بە سوپای ئەو وڵاتەدا لە سنورەکانی نێوان روسیا و ئۆکراینادا دەست بە جموجووڵ بکا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە پەلە کۆبوونەوەیەک بۆ ھەڵسەنگاندنی باوردۆخەکە ئەنجام دا.
ھەر لە میانی ئەو کۆبوونەوەیەدا سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بان کی مۆن پەیوەندی بە سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتینەوە کرد و داوای لێکرد بە پەلە راستەوخۆ لەگەڵ کاربەدەستانی ئۆکراینادا پەیوەندی ساز بکا.
کۆبوونەوەکە بە ھۆی دژایەتی کردنی نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڤیتالی چورکین، ١٠ دەقیقە پشوودار و کۆبوونەوەکە دوو سەعات دوا کەوت، دواتر لە سەر داوای نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی کراوە درێژەی پێ درا، دوای ماوەیەکی دیکە کۆبوونەوە دووبارە بە داخراوەیی بەردەوامبوو.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.