نیویۆرک
شارەوانیی نیویۆرک رایگەیاند: قۆناغەکانی ئامادەکاریی بۆ یادکردنەوەی رووداوی ١١ی سێپتەمبەر گەیشتووەتە کۆتایی و رێوشوێنێکی ئەمنی توند گیراوەتەبەر بۆ ئەو رۆژە.
چاوەڕێ دەکرێ بە ھەزاران کەس لە جیھان و ئەمریکاوە بۆ بەشدارییکردن لەو یادە بچنە شاری نیویۆرک.
بەگوێرەی قسەی کاربەدەستانی شارەوانیی نیویۆرک، زۆرترین ئامادەکاریی لەنزیکی ئەو پەیکەرە دەکرێ کە لەجێی تاوەری داڕووخاوی بازرگانی لەمانھاتن دروستکراوە.
راگەیەنراوە بێجگە لە کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکان، چاوەڕێ دەکرێ ئەمساڵ چەندین سەرکردەی جیھانیش بەشداری لەو مەڕاسیمەدا بکەن و یەک ملیۆن ئەمریکی رێپێوانێ لەدژی ترس و تۆقاندن ئەنجام بدەن.