بەغدا
نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (ئوسامە نوجێفی) ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرایکرد: حەفتەی داھاتوو نوجێفی لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانێکدا سەردانی ھەردوو وڵاتی تورکیاو ئێران دەکات.
نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکردووە لەو سەردانانەیدا بێجگە لەباسی تۆکمەکردنی پەیوەندیی نێوان بەغدا لەگەڵ ئەو وڵاتانە، ھاریکاریی و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی پەرلەمانی تاوتوێ دەکەن.