نیویۆرک
لە گوندێکی ئەمریکا لە میانی جەژنی جادوویاندا، پێنچ ھەزار کولەکە بە رەنگ وێنەیان لە سەر کێشرا و نمایش کران.
بۆ بینینی پێنچ ھەزار کولەکە لە ماوەی ٢٥ رۆژدا ١٠٠ ھەزار کەس سەردانی گوندی "کرۆتۆن ئۆن ھوسۆن"یان کرد کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٨ ھەزار کەسە.
بەھۆی نمایشی کولەکەکانەوە قەرەباڵغیەکی زۆری ھاتوچۆ دروست بوو.
لە ھەمان گوند موزەخانەیەکی بچوکیش بۆ گەشتیاران دروست کراوە.
رێکخەری ئەم فستیڤاڵە رۆب شویتزەر بە پەیامنێری AA ی رایگەیاند، بەھۆی ئەوەی حەزێکی زۆری لەسەرە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا بەم شێوەیە فیستیڤالەکان ساز دەکەین .
شویتزەر راشیگەیاند: ساڵ بەساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی ئەم فیستیڤاڵە دەکەن زیاد دەبێ و لەگەڵیدا ژمارەی بەرنامەکانیش زیاد دەبێ.
ئەمریکا بۆ پیرۆزکردنی جەژنی جادوویان لە ساڵێکدا ملیۆنان دۆلار خەرج دەکات.
بۆ سەردانی پیشانگەی کولەکە نرخی پلیتێک ١٦ دۆلاری ئەمریکییە و لە کۆتایی ھەفتەشدا ٢٠ دۆلارە . بۆ منداڵیش ١٢ دۆلارە و کۆتایی ھەفتەیشدا ١٦ دۆلارە.