نیویۆرک
کۆمپانیای تەکنۆلۆژی ئەپڵ رایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا- NSA دەتوانێ زانیارییەکانی نێو مۆبایلی ئایفۆن بەدەست بخا، دروون لە راستییەوە.
رۆژنامەیەکی ئەڵمانی پێشتر بڵاویکردبوویەوە نسا دەتوانێ لەڕێی بەرنامەیەک بە ناوی درۆپۆوت، دەستی بگاتە پەیام و زانیارییەکانی نێو لیستی کۆنتاکتی مۆبایلی ئایفۆن.
کریستین ھوگوئەت،گوتەبێژی کۆمپانیای ئەپڵ گوتی: "وەکو کۆمپانیای ئەپڵ نە تەنیا لە کاتی دروستکردنی مۆبایلی ئایفۆن، بەڵکو لە ھیچ بەرھەمێکی خۆماندا رێگامان بە نسا نادەین دەست وەرداتە بەرھەمەکانی ئێمە و لەگەڵ نسا دا بە ھیچ شێوەیەک کارمان نەکردووە."
ھوگوئەت نەیشاردەوە کۆمپانیاکەیان ھەستی بەو بەرنامەیەی نسا کردووە، بەڵام مشتەرییەکانیان دڵنیا دەکاتەوە لە بەرامبەر ھەر جۆرە ھێرشێکدا پارێزراون. گوتی ھیچ ھاککەرێک ناتوانێ رێگری لە بەکار ھێنانی ئایفۆن بکا.