نیویۆرک
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو کەمال ئۆزتورک، لەشاری نیویۆرک سەردانی بارەگای سەرەکی ئاژانسی ئاسیۆشێتد پرێسی کرد و لەگەڵ بەرپرسەکانیدا پەیوەندیی نێوان ھەر دوولای باسکرد.
دوای بەشداریکردنی لە کردنەوەی نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە نیویۆرک، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی ئاژانسە ناودارەکانی جیھانی کرد و لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی نووسینگەی ئاژانسی ئاسیۆشێتد پرێس AP کرد.
کەمال ئۆزتورک سەرەتا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاژانسی ئانادۆڵو ئۆمەر ئەکشی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی چاغتای چولجوئۆغڵو و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی بەشی بەڕێوەبەرایەتی نووسینی ئاژانسی AP یانکرد، دواتر لەگەڵ گاری پرۆیت بەرفراوانی باسیان لە پەیمانی ھاوکاریی نێوان ھەر دوو ئاژانس بۆ ساڵی ٢٠١٤ و ساڵانی دواتر کردەوە.
دواتر گاری پرۆیت گوتی:"لە نزیکەوە ئاگاداری ھەواڵ و راپۆرتەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوین، گەورەبوونی ئەو ئاژانسە بەلامانەوە زۆر کاریگەرە.
کەمال ئۆزتورک و شاندی ھاوڕێ دواتر سەردانی بەشی نووسینی AP یانکرد و لە بارەی ژمارەی ھەواڵ، ڤیدیۆ و وێنەکانی رۆژانەی ئەو ئاژانسە زانیارییان وەرگرت.
دوای کۆتایی ھاتنی ئەو سەردانە، کەمال ئۆزتورک رایگەیاند: لەو سەردانەدا باسیان لە بەھێزکردنی پەیوەندیی نێوان ئانادۆڵو ئاسیۆشێتد پرێس کردووە.