نیویۆرک
دوای کردنەوەی ئۆفیسی ئانادۆڵو لە نیویۆرک و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاژانسی AP ، کەمال ئۆزتورک سەردانی دوو لە بەھێزترین ئاژانسە ھەواڵنێرییەکانی جیھان، رۆیتەرز و گێتی ئیمەیجی کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو بەیاوەریی بەڕێوەبەری پەخش عومەر ئەکشی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی چاغەتای چوڵجوئۆغڵو، ئەندامی دامەزرێنەران نیھاد ئەردۆغموش سەردانی ئاژانسی رۆیتەرزیان کردو لەگەڵ بەڕێوەبەری پەخشی رۆیتەرز ستیڤ ئادلەر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئۆزتورک لەبارەی ئامانجەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ سەدەمین ساڵی دامەزراندنی و ھەنگاوەکانی ئەو دواییە زانیارییان بە ستیڤ ئادلەر دا.
ئۆزتورک ھەروەھا ئاماژەی بە ھەوڵی کردنەوەی ئۆفیسی ئانادۆڵو لە وڵاتە جیاجیاکانی جیھان، پێگەیاندنی رۆژنامەوانی باش و ھەنگاوەکان بەرەو بوون بە یەکێ لە پێنجەمین ئاژانسەکانی جیھانکرد.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو بە ستیڤ ئادلەری گوت "یەکێ لە ئامانجەکانمان فراوانکردنی بازنەی ئاژانسەکەمانە لە جیھان. ئۆفیسمان لە ئەمریکا کردەوەو بەردەوام دەبین لە کاری جوان، ھەروەھا ھەوڵدەدەین کوالێتیی وێنەو ڤیدیۆ بەرزتر بکەینەوە".
لە دیدارەکەدا باس لە کاری ھاوبەشی ھەردوو ئاژانس کرا بەتایبەت بەھێزیی ئاژانسی ئانادۆڵو لە وڵاتانی بەلقان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گرنگییەوە باسی لێوەکرا.
دوای دیدارەکەی رۆیتەرز، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو و شاندی یاوەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاژانسی گێتی ئیمەیجیان کردو چاویان بە بەڕێوەبەر جانسن کڵاین کەوت.
لەدیدارەکەدا ئۆزتورک باسی لە راستگۆیی و بێلایەنیی ئاژانسی ئانادۆڵو کردوو رووداوەکانی گەزی پارکی بەنموونە ھێنایەوەو گوتی: "زۆربەی راگەیاندنەکان رووداوو خۆپیشاندانەکانی گەزی پارکیان لە ئێمە وەردەگرت، بەتایبەتی زۆربەیان سوودمەندبوون لە وێنەکانمان، تەنانەت وێنەی زۆربەی دروشمە جۆراوجۆرەکان لەلایەن کارمەندانی ئانادۆڵوەوە گیرابوون."
ھەروەھا جانسن کڵاین ئانادۆڵوی بە باشی ھەڵسەنگاندو گوتی: "دوای رێککەوتنمان لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو زۆر وێنەی باشمان بەدەست گەیشت. کارێکی باش دەکەن."