باتمان
بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی پەترۆلی باتمان شیرین ئاسھی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند، کە ٢٠٠ کتێبی کوردی بۆ کتێبخانەی قوتابخانەکەی ھێناوە و خستونیەتیە خزمەتی قوتابییەکانی.
ئاسھی ئاماژەی بەوە دا زۆربەی ئەو کتێبانە لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی گەشتیاری و رۆشنبیرین.
لەبارەی جۆری کتێبەکانیشەوە گوتی "دوو سەد کتێبمان بۆ کتێبخانەکەمان پەیدا کرد. لە نێویاندا وەرگێڕانی کوردیی قورئانی پیرۆز و بابەتە کلاسیکییە تورکیەکان، کە وەرگیڕاونەتە سەر زمانی کوردی."
ھەروەھا گوتی، ھەندێ لەو کتێبانە لە چاپ و بڵاوکراوەکانی رێکخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورکیا – (TRT)ەن. قوتابییەکان ھەر کاتێ بیانەوێ دەتوانن ئەم کتێبانە بخوێننەوە. قوتابییەکان و کەسوکارەکانیان بەم کتێبە کوردییانە خۆشحاڵ بوون.
قوتابییەکان دەڵێن: "بە بوونی ئەم کتێبە کوردییانە لە کتێبخانەی قوتابخانەکەمان زۆر خۆشحاڵین. ئیتر بە زمانی خۆمان دەخوێنین."