ئەنقەرە
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری باری کەسی لە تورکیا رێژەی بێکاری لە وڵاتی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ٩.٢% بووە و شارەکانی ماردین، باتمان، شرنەخ، سیرت پشکی شێریان بەرکەوتووە، کە رێژەی بێکاری لەو چوار شارەدا گەیشتۆتە ٢١.٣%.
ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری باری کەسی لە تورکیا شارەکانی مانیسا، ئافیۆن، کوتاھیا، ئوشاک بە خاوەن نزمترین رێژەی بێکاری دادەنێ، کە لەو شارانە رێژەی بێکاری ٤.٤% تۆمار کراوە.
رێژەی بێکاری لە باڵیکەسیر و چاناک کالێ بریتییە لە ٥.٤% ، شارەکانی کاستەمۆنو، چانکڕی، سینۆپ رێژەی ٥.٦% بێکاری لێ تۆمار کراوە. لە شارەکانی سامسون، تۆکات، چۆڕوم رێژەی بێکاری بریتییە لە ٥.٧%.