ئەنقەرە
وەرزارەتی ناوخۆی تورکیا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند: ژمارەی پەنابەرانی سوریا لەتورکیا پێنج سەد ھەزاری تێپەڕاند.
وەزارەتی دەرەوە لەبارەی رەوشی پەنابەران دوو ئاماری خستووەتەڕوو ٤٥ ھەزار لەو پەنابەرانە لە تورکیا بەردەوامن لەخوێندن.
بەپێی ھەمان بڵاوکراوە تا ئێستا لە کەمپەکانی پەنابەراندا پێنج ھەزارو ٦٣٨ حاڵەتی منداڵبوون تۆمارکراون.
لەدوای عێراق، تورکیا زۆرترین پەنابەری سوریایی روویان تێکردووەو لەکەمپەکاندا نیشتەجێکراون، رۆژی سێشەممە کۆمیسۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بەUN رایگەیاند: ژمارەی پەنابەرانی سوریا گەیشتە دوو ملیۆن کەس و ئەوەیش بەکارەساتبارترین کۆچ و رەو ئەژمارکرا لەم سەردەمەدا.