ئەستەنبوڵ
کۆمیتەی ھاریکاریی ناوخۆیی سوریا بڵاویکردەوە لەدوای بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەناوچەی (غۆتەی رۆژھەڵات) لەنزیکی دیمەشق، سەدان کەسی دیکە لەلایەن ھێزەکانی سوپای سوریاوە کوژراون.
کۆمیتەی ھاریکاریی ناوخۆیی سوریا رایگەیاند: لەدوای بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەڕۆژی ٢١ی ئاب تا ئێستا، لەشارو ناوچە جیاوازەکانی سوریا ١٢٨٠ مەدەنی کوژراون و ھەزارانی دیکە دەربەدەر بوون.
زۆربەی کوژراوان لەشارەکانی لازقیە، حەڵەب، دەرعا، ئیدلیب، دەیرەزۆر، کونەیترا، حەما، حومس بوون.
بەگوێرەی ئاماری کۆمیتەکە ١١٤ منداڵ و ١٢٤ ئافرەت لەنێو کوژراوەکاندایەو ٤٠ کەسی دیکەیش لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکە (رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا) راپۆرتێکی بڵاو کردەوە لەبارەی ئاماری کوژراوانی جەنگ لەسوریا لەساڵی ٢٠١١ ەوە تا ٢١ ی ئابی ٢٠١٣.
بەگوێرەی ئامارەکە نزیکەی ١٠١ ھەزار و ٥١٣ کەس لەلایەن ھێزەکانی سوپای سوریا کوژراون، ٨٩ ھەزارو ٦٤٤ کەسییان مەدەنینبەو پێیەبێ ٨٨% ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکانی مەدەنین.