Ramal Abdullah Mahmood
24 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2017
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی خۆکێشانی پاسێک بە پایەی پردێکدا لە ناوچەی باڵڵیکویومجو لەسەر رێگای سەرەکی ئەسکیشەهیر-ئەنقەرە؛ پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و ٣٢ی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییە بەراییەکان لە ئاکامی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون و خۆکێشانی پاسێک بە پایەی پردێکدا لە ناوچەی باڵڵیکویومجو لەسەر رێگای سەرەکی ئەسکیشەهیر-ئەنقەرە کە ٣٥ کیلۆمەتر لە شاری ئەنقەرە دوورە؛ پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ی دیکەش بریندار بوون.
بە مەبەستی رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەناو پاسەکە گیرۆدەبوون، ژمارەیەکی زۆر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون و بریندارانیش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گوێزرانەوە نەخۆشخانەکان.
بە هۆی بەهێزی خۆپیاکێشانەکە پاسەکە بە تەواوی تێکچووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش دوای ماندووبوونێکی زۆر توانیان تەرمی ئەو سەرنشینانە دەربهێنن کە لەناو کورسییەکدا گیریان خواردبوو.
بە هۆی رووداوەکەوە لایەکی رێگاکە داخراوە.