Muhammet Ali Kemal
22 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئێمه به هیچ شێوەیه‌ك رێگه به په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ناده‌ین له باكووری سووریا ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنن. با ئه‌وه‌ش بڵێم، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی كوردی. من ئه‌مه به سووكایه‌تی ده‌زانم بۆ برا كورده‌كانم. به‌ڵام من باوه‌ڕم وایه برا كورده‌كانمان هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ن له باكووری سووریا له باشووری توركیا پێكهاته‌یه‌كی له‌و جۆره بێته ئاراوه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی ٣٩یەمینی موختارەکاندا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''گرنگترین تایبەتمەندیی باری نائاسایی کە لە ئێستادا هەیە، چییە؟ لەناوبردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، دۆزینەوەی لانەکانیان و دەرهێنانیان و لەناوبردنیان. چونکە تاو ئەو کاتەی گەلەکەی من لە باشووری خۆرهەڵات و لە خۆرهەڵات، بە خۆشگوزەرانی نەگات، ئێمە وەک سەرۆکی وڵات، نەماتوانیوە ئەو لێپرسراوێتییەی دەکەوێتە سەرشانمان، بەجێبگەیەنین''.
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە هەستیارییەکانی وڵاتەکەی لەبارەی باکووری سووریاوە، رایگەیاند:
"ئێمه به هیچ شێویه‌ك رێگه به په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ناده‌ین له باكووری سووریا ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنن. با ئه‌وه‌ش بڵێم، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی كوردی. من ئه‌مه به سووكایه‌تی ده‌زانم بۆ برا كورده‌كانم. به‌ڵام من باوه‌ڕم وایه برا كورده‌كانمان هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ن له باكووری سووریا له باشووری توركیا پێكهاته‌یه‌كی له‌و جۆره بێته ئاراوه".
دواتر گوتی: ''ئەوەی کە ویستیان ئەنجامی بدەن چی بوو؟ ئەوەبوو کە لە رێگەی درووست‌کردنی راڕەوێکی تیرۆرەوە لە باکووری سووریا، بگەنە دەریای ناوەڕاست. بەڵام با ببوورن لە جودی و تەندورەک چیمان کردبێت لە قەندیل و گابار چ بکەین و لە بەستلەر-دەرەلەر چ بکەین، لەهەر شوێنێکی دیکە ئەوانە ببینین، بەردەوام دەبین لەئەنجامدانی هەمان کار''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''ئەوە باش دەزانین کاتێک کە بەرژەوەندییەکان، هەستیارییەکان و داواکارییەکانی تورکیا دەبێتە جێگەی باس، ئەوانەی کە باسی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکەن و وانە دەدەنە ئێمە، بەرژەوەندیی خۆیان لە سەرووی هەموو شتێکەوە دادەنێن. ئەوانەی کە بەو داخەوە سەریان ناوەتەوە کە تورکیایەک هەبێت هەرچییەکیان ویست ئەنجامی بدات، هەموو داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێبکات و ئامادەی بەجێگەیاندنی فەرمانەکانیان بێت، کاتێک ئێمە لەسەر ئەجێندای خۆمان دەڕۆین، هەڵوێستێکی شەرەفمەندانە و سەربەرزانە نیشان دەدەین، دەهری دەبن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە بەردەوامیی وەبەرهێنانەکان لە تورکیا کرد و گوتی: "ئێستا له‌سه‌ر ده‌ریا فڕۆكه‌خانه دروست ده‌كه‌ین. ئه‌مانه ده‌ڵێن نامانه‌وێت. كێن ئه‌مانه؟ كۆمۆنیسته‌كان. ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه كه شاره‌كانی ئارتڤین و ریزه له‌باوه‌ش ده‌گرێت، به‌ڵام ده‌ڵێن نامانه‌وێت. ئه‌م بیره چه‌په، ئه‌م كۆمۆنیستانه، هیچ كاتێك نیشتمانپه‌روه‌ر نه‌بوون و گه‌ل په‌روه‌ر نه‌بوون".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ناخ و ئامێزمان بۆ هه‌مووان كراوه‌یه به مه‌رجێك هاوهه‌ڵوێستی رێكخراوه تیرۆریستی و ناپاكیه‌كانی وه‌ك فه‌تۆ، په‌كه‌كه، داعش و DHKP-C نه‌بێت. پێویسته ئه‌وه له‌بیرنه‌كه‌ن كه ئه‌و خه‌باته‌ی ئێمه به سه‌روماڵمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و حزبیدا نییه و له پێناو مانه‌وه‌ی وڵات و گه‌لدایه. هیچ كه‌سێك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سیی خۆیدا مافی ئه‌وه‌ی نییه كوده‌تا بۆ سه‌ر ئه‌و خه‌باته بكات. ئێمه له پێناو ئه‌مه‌دا له پێناو گۆڕانكاریی ریشه‌ییمان له پارته‌كه‌ماندا ده‌ستپێكردووه. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له پارته‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین به‌م تێگه‌یشتنه‌وه خۆیان نوێبكه‌نه‌وه".