Betül Yürük,Rewa Mahmut Hasan
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2017
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
ئەمریکا داوا دەکات سزای نەوت بخرێتە سەر کۆریای باکوور لە کاتێکدا تا ئێستا بەردەوامە لە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی.
ئەمریکا پرۆژە بڕیارێکی داوەتە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و تیایدا داوای کردووە کە سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا بسەپێنرێت و بڕیاریشە لە ١١ی ئەیلوولدا دەنگ لەسەر پرۆژە بڕیارەکە بدرێت.
بە پێی ئەو پرۆژە بڕیارە سزای نوێی نەوت دەخرێتە سەر کۆریای باکوور، هاوکات دەست دەگیرێت بەسەر ماڵ و دارایی سەرۆکی ئەو وڵاتە، کیم جۆنگ ئون لە دەرەوەی کۆریای باکوور و گەشتکردنی لێ قەدەغە دەکرێت، هەروەها کارکردنی کرێکارانی کۆریای باکوور لە دەرەوە قەدەغە دەکرێت.
بە مەبەستی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا پێویستە لە کۆی ١٥ ئەندام نۆ ئەندام دەنگ بە بەڵێ بدەن بۆ پرۆژەکە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا و رووسیا و چین و بەریتانیا و فەڕەنسا خاوەنی مافی ڤیتۆن.