Zana Natık Kerem
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2017
ئەنبار ــ AA
فەرماندە لە حەشدی هۆزەكان، قەتەری عوبێدی رایگەیاند كە ٤٤ پسپۆری بەریتانی پووچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنییەکان، گەیشتنە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، قەتەری عوبێدی گوتی: "٤٤ پسپۆری بەریتانی لە تیمی ئەندازیاری سوپای بەریتانیا بە فڕۆكەیەكی تایبەت لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردنەوە گەیشتنە بنكەی عەین ئەسەد لە ناحیەی بەغدادی (٩٠ كیلۆمەتر رۆژئاوای رومادی) ناوەندی پارێزگای ئەنبار".
ژمارەیەك لە هێزەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە بنكەی عەین ئەسەد لە ناحیەی بەغدادی جێگر كراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو ٤٤ پسپۆرە لە بوارەی پووچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنییەکاندا شارەزاییان هەیە و پێشبینی كرد كە لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكانی عانە، راوە و قائم بەشداری بكەن.
تا ئێستا وەزارەتی بەرگری عێراق و بەرپرسانی بەریتانیا هیچ روونكردنەوەیەكیان لە بارەی ئەوەی کە قەتەری عوبێدی باسی لێوە كرد، بڵاونەكردووەتەوە.