ئەنبار
عەمید قاسم محەمەدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەکانی تەناهی عێراق بەهاوکاری چەکدارە عەشائیرەکان، هەریەک لە ناوچەکانی بوجەلیب و تاوی سەر بە شاری رومادیان کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
محەمەدی گوتی: "هێزەکانی ئاسایش لە رومادی ٣٧ چەکداری داعشیان کوشتووە و ٥ ئۆتۆمبێلی سەربازیان تێکشکاندووە، هاوکات ناوچەی زانکورایان لە دەست تیرۆریستان پاک کردووەتەوە".
موحەمەدی ئاماژەی بەوەشدا کە هەموو رێوشوێنێکی پێویست گیراوەتە بەر لەبەرامبەر ئەگەری هەر هێرشێکی تیرۆریستی بۆ ناوچەکە.