Hemın Othman Mohammed
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
نرخی نه‌وتی برێنت كه دوێنی نرخی یه‌ك به‌رمیلی دابه‌زی بۆ 44.78 دۆلار. دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئاماری فه‌رمانگه‌ی وزه و زانیاری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به یه‌ده‌كی نه‌وت كه‌به پێچه‌وانه‌ی چاوهڕوانیهكان ده‌گوترا نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت، نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه و %3.98 زیادی كرد و به 47.27 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوای ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت ئه‌مڕۆ به‌رزترین نرخی تۆمار كرد كه 47.80 دۆلاره، ئه‌وه‌ش كه به‌رزترین ئاسته له مانگی نیسانه‌وه تا ئێستا. له سەعات 10:50 خوله‌كه‌وه به 47.60 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رامبه‌ر به نیگه‌رانییه‌كان، شیكاران ئاماژه به خواستی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن.
دوێنێ شیكاران ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه ئاماری كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌كی نه‌وت پشتیوانی له نرخی نه‌وت ده‌كات، هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئاماری هه‌فتانه‌ی بێكاری له ئه‌مریكا كه ئه‌مڕۆ بڵاو ده‌كرێته‌وه كاریگه‌ریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی نه‌وت.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس %0.75 دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و به 46.30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.