Sangar Hamad Azeez
16 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2016
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لەمڕۆدا بۆ ٤٨.٨٧ دۆلار بەرزبووەوە و بەم پێیەش بەرزترین ئاستی شەش مانگ و نیوی رابردووی تۆمار کرد.
دوای ئەوەی گەورە کۆمپانیای ئەمریکی "Baker Hughes" کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی نەوت لە رۆژی هەینی رابردوودا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا رایگەیاند کە بەرهەم هێنانی نەوت کەم دەکاتەوە، دەستبەجێ نرخی نەوت بۆ سەرو ٤٧ دۆلار سەرکەوت.
ئەمرۆش کاتژمێر ١١ی بەبەیانی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بریتیبوو لە ٤٨.٨٠ دۆلار.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساز-یش لە سەدا ١.٥ بەرزبوونی بەخۆیەوە بینی و بۆ ٤٧.١٠ دۆلار بەرز بووەوە.