Hemın Othman Mohammed
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
ئه‌ڵماسی شینی ئۆبنهايمركه 14.62 عه‌یاره و یه‌كێكه له ئه‌ڵماسه شازه‌كانی جیهان، به 57.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و بووه گرانبه‌هاترین مستیله‌ی جیهان.
له زیادكردنێكدا كه له‌لایه‌ن ماڵی ئێڤی كریستی له شاری جنێڤی سویسڕا به‌ڕێوه چوو، مستیله‌یه‌كی ئه‌ڵماسی شین خرایه مه‌زاده‌وه و نرخه‌كه‌ی پێوانه‌یی جیهانی شكاند.
مستیله ئه‌ڵماسه‌كه كه به به‌های سێ ملیۆن دۆلار خرابووه‌ڕوو بۆ فرۆشتن، به 57.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
مستیله‌ی ئه‌ڵماسی شین، كه ناوه‌كه‌ی یه‌كێكه له ناوه به‌ناوبانگه‌كانی بازاڕی ئه‌ڵماس له جیهاندا و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی خاوه‌نی پێشووی فلیپ ئۆبنهايمر، ناوی خاوه‌نه نوێكه‌ی ئاشكرا نه‌كرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ له زیادكردنێكدا ئه‌ڵماسی په‌مه‌یی كه 13.38 عه‌یاره، به 31.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.