Zeynep Beyza Kılıç
05 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٩ دۆلار و، ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٧ خولەکەوە، بەراورد بە نرخی داخستنی لە رۆژی ڕابردوودا، نرخەکەی بەڕێژەی سهدا ٠،٢٨ دابەزینی بهخۆوه بینی و بە ٨٨ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٨٥ دۆلار و ٧٨ سەنت فرۆشرا.
هەفتەی ڕابردوو، دوای ئەوەی سعوودیە و ڕووسیا ڕایانگەیاند لە مانگی تشرینی دووەمیشدا بەردەوام دەبن لەسەر کەمکردنەوەی خستنەبازاڕی نەوت، نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ساڵدا.
سعوودیە کە لە مانگی تەممووزدا دەستی کرد بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیلی کەمکردەوە، ماوەکەی بۆ مانگی ئەیلوولیش درێژکردەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لایەنی ڕووسیاش ئەم هەفتەیە وردەکاریی سەبارەت بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی خستنەبازاڕی نەوت لەگەڵ گرووپی ئۆپیک پڵاس ڕابگەیەنێت.
شارەزایان لە نزیکەوە چاودێری کاریگەریی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ی ڕووسیا و ئۆپیک پڵاس دەکەن لەسەر بازاڕەکان.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٩ دۆلار و یەک سەنت بۆ ٨٩ دۆلار و شەش سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٨ دۆلار ٦٩ سەنت بۆ ٨٨ دۆلار و ٥٨ سەنت بمێنێتەوە.