Ömer Koparan
05 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2023
باب - AA
لە ئاکامی هێرشێکی ڕێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکە/یەپەگە بۆ سەر شارۆچکەی باب لە باکووری سووریا، کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە تیرۆر پاک کرایەوە، چوار کەسی سڤیل بریندار بوون.
تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە شەوی ڕابردوو لە منبج کە لەژێر داگیرکاریی خۆیاندایە دەستیان کرد بە بۆردومانی گوندی کەباسین سەر شارۆچکەی باب-ی سەر بە پارێزگای حەلەب لە باکووری سووریا.
بە هۆی هێرشەکەوە چوار کەسی سڤیل بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو لە ئاکامی هێرشێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەدا بۆ سەر قەزای تەل ئەبیەز لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتییەوە لە تیرۆر داماڵدرا، هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
شارۆچکەی باب لە شوباتی ٢٠١٧دا، بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە تورکیا ئەنجامیدا لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە پاککرایەوە.