Firdevs Yüksel
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠٨ دۆلار و ٢٢ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١٠٩ دۆلار و رۆژەکەی بە ١٠٦ دۆلار و هه‌شت سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٩ــەوە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی له‌سه‌دا ١،٣٣ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ١٠٨ دۆلار و ٢٢ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٣ دۆلار و ٥٠ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی نیگه‌رانییه‌كان له خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، كاریگه‌ری كرده سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
دوێنێ له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئۆكراینا و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارلێس میشێل رایگه‌یاند یه‌كێتییه‌كه دره‌نگ بێت یان زوو گه‌مارۆ ده‌خاته سه‌ر نه‌وت و گازی سروشتیی رووسیا.
راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لیبیا نیگه‌رانییه‌كانی له خستنه‌ڕووی نه‌وت زیاتر كردووه.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١٠٨ دۆلار و ٦٧ سەنت بۆ ١٠٩ دۆلار و ٤٢ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١٠٧ دۆلار و ٩٢ سەنت بۆ ١٠٧ دۆلار و ١٧ سەنت بمێنێتەوە.