AA
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
بەهۆی هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی برسێتیی، خهڵاتی ٢٠٢٠ی نۆبێل بۆ ئاشتیی بەخشرایە بەرنامەی خۆراکی جیهانیی (WFP).
خهڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن لیژنەی نۆبێل-ی نەرویجەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی برسێتیی و ئەو هاوکاریەی پێشکەشی کردووە بۆ باشکردنی هەلومەرجەکانی ئاشتیی لەو ناوچانەی شەڕ و پێکدادان کاریگەری لەسەریان هەبووە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی بە شایستە دانراوە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەرنامەی خۆراکی جیهانیی گەورەترین رێکخراوی هاریکاری مرۆیی جیهانە کە بەرەنگاری برسێتیی دەبێتەوە و هانی ئاسایشی خۆراک دەدات کە لە ساڵی ٢٠١٩دا، هاوکاری مرۆیی بۆ نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەس دەستەبەرکردووە کە لە ٨٨ وڵاتدا ببوونە قوربانیی نەبوونی ئاسایشی خۆراکی و برسێتیی.
یەکەم خەڵاتی نۆبێل لە ساڵی ١٩٠١دا دابەشکرا
خهڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتیی لەلایەن هونەرمەندی سویدی، گوستاڤ ڤیگلاند-ەوە دیزاینکراوە.
لەسەر خەڵاتەکەدا بە زمانی لاتینی نووسراوە (Pro pace et fraternitate gentium) واتا ''لە پێناو ئاشتیی و برایەتی مرۆڤایەتییدا''.
خەڵاتی نۆبێل بۆ بواری پزیشکیی
ئەو کەسایەتیانەی دیکە کە خەڵاتەکانی نۆبێل-یان بەدەستهێناوە
هارڤی جەی. ئاڵتەر (ڤایرۆسناسی ئەمریکی) و چارلز ئێم. رایس (ڤایرۆسناسی ئەمریکی) بە هۆی ئەو هاوکاریانەی پێشکەشیان کردووە لەبواری دۆزینەوە نەخۆشیەکانی جگەر خەڵاتەکەیان بەدەستهێنا.
خهڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتیی
ئەندازیاری سویدی بواری کیمیا، ئەلفرێد نۆبێل لە ساڵی ١٨٩٥دا، واتا ساڵێک پێش مردنی لە دوایین وەسێتیدا داوای کرد هەموو ساڵێک لە بوارەکانی فیزیا، کیمیا، پزیشک، ئەدەب و ئاشتییدا خەڵاتێک بدرێتە ئەو توێژەرانەی هاوکاری گەورە پێشکەش بە مرۆڤایەتی دەکەن.
کاندیدەکان چۆن دیاری دەکرێن؟
ئەندامانی لیژنەی نۆبێلی نەرویج و لیژنەی نۆبێلی ئەکادیمی زانستی شاهانەی سوید کە هەریەکێکیان بۆ بوارێک هەڵدەبژێردرێن، کاندیدەکان دیاری دەکەن. لە ئەنجامی ئەو دەنگدانەی ئەندامانی ئەکادیمیەکە ئەنجامی دەدەن ئەو کاندیدەی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت دەبێتە خاوەنی خەڵاتەکە.
خەڵاتی نۆبێل بۆ فیزیا
رۆجەر پێنڕۆس (زانای فیزیای بەریتانی)، راینهارد گێنزەل ( فیزیای ئەستێرەناسی ئەڵمانی) و ئاندریا گێز ( ئەستێرەناسی ئەمریکی) بەهۆی کارەکانیان کە هاوکار بووە لە دۆزینەوەی کونە رەشەکان بە شایستە دانراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.
خەڵاتی نۆبێل بۆ کیمیا
ئەمانوێل شارپنتیە (زانای فەڕەنسی لە بواری زانستی زیندەوەری) و جێنیفەر دۆودنا (زانای ئەمریکی لە بواری زانستی کیمیای زیندەوەر) بەهۆی ئەو بەرەوپێشبردنەی لە دووبارە پێکەوە بەستنەوەی شریتەکانی DNA ئەنجامیانداوە، خەڵاتی نۆبێل-یان لە بواری کیمیادا پێبەخشرا.
خەڵاتی نۆبێل بۆ بواری ئەدەب
لویز گلوک (شاعیری ئەمریکی) تەمەن ٧٧ ساڵان، بەهۆی بوونی زمانی رەوان، ژیانی خێزانی، پەیوەندی نێوان دایک و باوک و خوشک و برا لە هۆنراوەکانیدا بە شایستەی خەڵاتەکە دانرا.