Hemın Othman Mohammed
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2016
له كوره‌یه‌كی گه‌چدا له سوید، پارچه به‌ردێكی نوێی نه‌یزه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌ڕووی پێكهاته‌ی كیمیاییه‌وه له‌و 50 هه‌زار پارچه به‌رده نه‌یزه‌كه جیاوازه كه تا ئه‌مڕۆ كۆكراونه‌ته‌وه.
ورده‌كارییه‌كان سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پارچه نوێیه‌ی به‌ردی نه‌یزه‌ك له گۆڤاری Nature Communications بڵاوكراوەته‌وه.
زانایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و پارچه به‌ردی نه‌یزه‌كه هه‌شت سانتیمه‌تره له‌ڕووی كیمیاییه‌وه جیاوازه له‌و 50 هه‌زار پارچه‌یه‌ی دیكه، كه تا ئه‌مڕۆ كۆكراونه‌ته‌وه.
پارچه به‌رده نه‌یزه‌كه‌كه ناوی "Österplana 65"ی لێنراوه، ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه له ناو كوره‌یه‌كی گه‌چدا له ناوچه‌ی تۆرسبێرگی سوید دۆزراوه‌ته‌وه.
له توێژینه‌وانه‌ی ئه‌نجامدراون سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی ئه‌و پارچه به‌رده نه‌یزه‌كه، باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه ئه‌و پارچه به‌رده له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان هه‌ساره‌ی موشته‌ری و مه‌ریخ پێش 470 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروست بووبێت.
بیرگه‌ر شمیتز و هاوكارانی، كه توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوە، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌و به‌ریه‌كه‌وتنه‌وه به‌ردی نه‌یزه‌كی چه‌وی كه پێی ده‌گوترێت (L kondritler) دروست بووه، ئه‌ویش هۆكار بووه له دروست بوونی پارچه‌كاندا.
ئه‌و پارچه به‌رده نه‌یزه‌كه، كه له ساڵی 2011دا دۆزرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا، ده‌ركه‌وت كه له‌ڕووی كیمیاییه‌وه له پارچه به‌رده نهیزهكهكانی دیكه جیاوازه.
زانایان ئه‌وه‌شیان خستبووه‌ڕوو كه له‌ناو ئه‌و كوره‌ی گهچهدا زیاتر له 100 به‌ردی نه‌یزه‌كی فۆسیلیان دۆزیوه‌ته‌وه.