Haydar Karaalp
21 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2023
بەغدا - AA
بەسەدان کەس لە لایەنگری سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەدر لە بەغدا نوێژی هەینییان ئەنجام دا.
دوای تەواوبوونی نوێژ هاووڵاتییان کە قورئانی پیرۆزیان بەدەستەوە بوو، نارەزایەتییان بەرامبەر بە هێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز لە سوید نیشان دا.
لایەنگرانی سەدر لە میانی خۆپیشاندانەکەدا ئاگریان لە ئاڵای هاوڕەگەزخوازان بەردا.
دوای نوێژی هەینی لە شارەکانی باشووری عێراق، ئاڵای هاوڕەگەزخوازان سووتێنرا و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە حکوومەتی سوید نیشان درا.
لە بەغدای پایتەخت لایەنگرانی رەوتی سەدر هەڵیانکوتابووە سەر بینای باڵیۆزخانەی سوید لەو شارە و ئاگریان لە بەشێک لە بینای باڵیۆزخانەکە بەردا.
حکوومەتی بەغدا پێشتر داوای لە باڵیۆزی سوید لە بەغدا، جێسیکا سڤاردسترۆم کردبوو وڵات جێبهێڵێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی'یش فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد، کۆتایی بە ئەرکی باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق بهێنێت.
سهلوان مۆمیکا بە رەچەڵەک عێراقی، دوێنێ لە بهردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆم، قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراقی لە ژێر پارێزبهندیی پۆلیسدا خستە ژێر پێیەکانی.