Rewa Mahmood Hasan
20 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2023
سلێمانی - AA
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، باندێکی پێنج کەسی دەستگیردەکات، کاریان رێگریکردن و تەقەکردن بووە لە هاووڵاتییان.
لە راگەیەندراوێکدا کە دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، باندێکی پێنج کەسی دەستگیردەکات، کاریان رێگریکردن و تەقەکردن بووە لە هاووڵاتییان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ''لە پێناو سەروەری یاسا و فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، لەسەر بڕیاری دادوەریی لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی توانیان ٥ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە هەستاون بە رێگریکردن و وەرگرتنی سەرانە و تەقەکردن لە هاووڵاتییان لە ناوچەکانی تەکیەی کاکەمەند و ئاغجەلەر''.
بەپێی زانیارییەکان تۆمەتباران لەئێستادا، بەفەرمانی دادوەریی لێکۆڵینەوە بە ماددەی ٤٤١ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.