Atila Altuntaş
25 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2023
ستۆکهۆڵم - AA
وەزیری دەرەوەی سوید، تۆمبیاس بیلسترۆم رایگەیاند کە بڕیاریانداوە بە سنوورداشکردنەوەی پێنج دیپلۆماتکاری باڵیۆزخانەی رووسیا لە ستۆکهۆڵم.
تۆمبیاس بیلسترۆم لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی SVT، باسی لەوە کرد کە باڵیۆزی رووسیا لە ستۆکهۆڵم، ڤیکتۆر تاتارینتسێڤ بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە و پێی راگەیەندراوە لەبەرئەوەی ئەو پێنج دیپلۆماتکارە رووسیاییە بەڵێننامەی ڤیەننایان لەبارەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان پێشێلکردووە، وڵاتەکە جێبهێڵن.
لە راگەیەندراوێکدا کە ٢١ی نیسان لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی سوید "SEPO"ەوە بڵاوکراوەتەوە، هۆشداری درابوو لەبارەی ئەوەی لە کۆی سێ کارمەندی رووسیایی کە لە سوید کار دەکەن یەکێکیان کار بۆ دەزگای هەواڵگریی رووسیا دەکات و هەڕەشەیە بۆسەر سوید.
لە ١٩ی نیساندا، تەلەڤیزیۆنەکانی دانمارک، نەرویج، سوید و فینلاند بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە رووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ تێکدانی تۆرباینەکانی با، بۆری غاز و کێبڵی کارەبا و ئینتەرنێت لە دەریای باکوور.
لە ئەنجامی بەدواداچوونە هاوبەشەکانی کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی دەوڵەت دەرکەوتووە رووسیا لە دەریای باکوور خاوەن کەشتیگەلێکە کە لەژێر ناوی بەلەمی ماسیگری و کەشتی لێکۆڵینەوە شاردوویەتییەوە.
وەزیری دەرەوەی دانمارک، ئەنیکن هویتفێڵدت لە ١٤ی نیسان رایگەیاند کە ١٥ دیپلۆماتکاری رووسیایی لە باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئۆسلۆ دیپۆرت دەکەنەوە.
ئەنیکن هویتفێڵدت هەروەها راشیگەیاند کە رێگە نادەن باڵیۆزخانەکانی رووسیا بۆ ئەنجامدانی "چالاکیی هەواڵگریی نهێنی" بەکار بهێندرێن.